رۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرای دەکات لە نێو وڵاتانی
عەرەبیدا، عێراق و میسر زۆرترین فەرمانبەری کەرتی گشتییان هەیە.
رۆژنامەی دەستوور بڵاویکردووەتەوە، بەیاننامە ڕەسمییەکانی
عێراق و میسر ئاشکرایانکردووە، عێراق و میسر لەڕیزبەندی یەکەمی وڵاتە
عەرەبییەکاندان بە دامەزراندنی فەرمانبەران لە کەرتی گشتیدا.
بەگوێرەی ئامارەکان، میسر لە ریزبەندی یەکەمدایە
و پێنج ملیۆن و 600 هەزار فەرمانبەری هەیە و بەدوای ئەودا عێراق دێت کە پێنج ملیۆن
فەرمانبەری کەرتی گشتی هەیە.
ئەوە لە کاتێکدا سعودیە سێ ملیۆن و 166 هەزار،
جەزائیر ملیۆنێک و 100 هەزار، ئوردن 568 هەزار، کوەیت 473 هەزار فەرمانبەری کەرتی
گشتییان هەیە.
رۆژنامەکە نوسیوویەتی یەکێک لە کێشە و
ئاڵنگارییەکانی بەردەم حکومەتە عەرەبییەکان ئیدارەدانی کەرتی گشتییە ئەوە لە
کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی وڵاتانی عەرەبی ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP