وەزارەتی پلاندانی عیراق نەخشەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی بڵاوكردەوە

عێراق
09:26 - 2025-04-28

یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كرا و وەزارەتی پلاندانیش نەخشەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی بڵاوكردەوە.
بەمەبەستی پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەرەسمی رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا، دوای پەسندكردنی یاساكەش لە رۆژنامەی وەقائعی عیراقی بڵاودەكرێتەوە و وەك 19 هەمین پارێزگای عیراق دەناسێنرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش نەخشەی سنوری پارێزگاكەی پەسەندكردووە، بەپێی نەخشەكە سنوری پارێزگاكە ناحیەكانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ و  قەزای ناوەندی هەڵەبجە دەگرێتەوە.
لە 14ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ هەڵەبجەی وەك 19هەمین پارێزگای عیراق پەسەند كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP