بانکی ناوەندیی کێشەی ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات چاره‌سه‌رده‌كات

ئابوری
16:41 - 2025-04-27

بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ڕێگای کردنەوەی بانکێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، کێشەی ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات بە رێگای فیزاکارد (ماستەرکارد) چارەسەردەکات.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت:"ئامانجمان ئەوەیە چارەسەری کێشەی فیزاکارد و ماستەرکارد لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی مانگی داهاتوودا چارەسەربکەین و رێککەوتووین بانکێکی دیکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی لەگەڵ بانکە عێراقییەکاندا دروستبکەن و لە مەسەلەی گواستنەوەی پارە سوودی لێوەربگیرێت."

وتیشی:" کەرتی بانکیی لە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری سەخت دەبێتەوە لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا بە تایبەت لە پرسی پارەدانی ئەلیکترۆنی و گەرەنتی مامەڵەی خاوەن کارەکان و سەرجەم هاوڵاتیان، بۆ ئەمەش هەوڵمانداوە بە شێوازێک چاکسازی لەو کەرتەدا بکەین کە بگاتە ئاستی پێوەرە نێودەڵەتییەکان."

وتیشی:"هاوکات دەستمان بە داڕشتنی پلانێک کردووە بۆ دروستکردنی ماستەرکاردی تایبەت بە بازرگانە بچووکەکان. "
   

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP