سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دایە وڵاتانی جیهان و رایگەیاند: "هەر وڵاتێك نەوتی ئێران بكڕێت ئەوا ڕووبەرووی سزا دەبێتەوە لەلایەن ئەمریكاوە"، ئەو هەڕەشەیەی دۆناڵد ترەمپ دوای دواخستنی كۆبوونەوەكەی نێوان ئەمریكا و ئێران هات، كە بڕیاربوو خولی چوارەمی دانوستاندنەكانی نێوان هەردوو وڵات لە رۆما بەڕێوەبچێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆڕمی ترووس سۆشیال بڵاویكردەوە: "پێویستە كڕیارانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران بوەستن"، هەروەها هۆشداریشیدا بە وڵاتانی جیهان و رایگەیاند: "هەر وڵاتێك هەر بەرهەمێكی نەوتی ئێران بكڕێت، ناتوانێت هیچ مامەڵەیەكی بازرگانیی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بكات".
ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە هات كە، گرژییەكان لەگەڵ چین لەماوەی رابردوو رووی لە هەڵكشان كردووە بەهۆی سەپاندنی پێناسەی گومرگی بەسەر وڵاتان و بەڕێژەیەكی زۆر زیاتریش بەسەر چیندا، چینیش بە گەورەترین كڕیاری نەوتی ئێران هەژمار دەكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP