نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامەو نزیكەی
900 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری
دەنگدەران لە نزیكەی هەزار و 79 ناوەندی تۆماركردن لە سەرانسەری عیراق بەردەوامەو
نزیكەی 900 هەزار كەسیش كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوەو رۆژانە لە سەعات 8ی
بەیانییەوە تاوەكو 5ی ئێوارە بەردەوامن و رۆژانی هەینی و شەممە و پشووە
رەسمییەكانیش كار دەكەن.
راشیگەیاندووە: هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر
ناوەندێكی تۆماركردن، كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە، تەنانەت ئەگەر خەڵكی پارێزگایەكی
دیكەش بن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رۆژی
24ی ئادار نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان و بایۆمەتری دەستپێكردووەو بڕیارە تاوەكو 23
ی ئایاری 2025 بەردەوام بێت، بڕیاریشە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP