شەپۆلێکی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوەو
سبەینێش چڕتر دەبێتەوە.
دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند: لە دوێنێوە شەپۆلێكی
خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی گرتووەتەوەو تا درەنگانێكی سبەینێ بەردەوام
دەبێت.
دەشڵێت: هاتنی بارستە هەوایەكی پلەی گەرمی مامناوەند لە
باكووری رۆژئاوای وڵاتەوە، بووەتەهۆی دروستبوونی خۆڵبارین و ئەگەری نمەبارانیش هەیە
لەمڕۆدا.
هەروەها داوای لە هاوڵاتیان كردووە خۆیان بەدوور
بگرن لە هاتنە دەرەوەی ناپێویست بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی رەبۆ و هەناسە توندیان لەگەڵدایە،
چونكە كاریگەری شەپۆلەكە لە سەعاتەكانی داهاتوودا زیاتر دەبێت.
ئاشکرایشیدەکات، دۆخی گشتی كەشوهەوا لە سەرتاسەری
وڵات لەدوای ئەم مانگەوە ئاسایی دەبێتەوەو شەپۆلی خۆڵبارین كەم دەبێتەوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP