لەعیراق لەماوەی سێ ساڵدا 2هەزار و 300كەس بوونەتە قوربانی بارزگانیكردن بە مرۆڤ

عێراق
12:36 - 2025-04-22


لە ماوەی سێ ساڵدا لەعێراق، دوو هەزار و 300 كەس بوونەتە قوربانی بارزگانیكردن بە مرۆڤ.
فازڵ غەڕاوی سەرۆكی ناوەندی ستراتیژیی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بە رۆژنامەی دەستووری راگەیاندووە، دیاردەی بارزگانیكردن بە مرۆڤ لە 2024 و 2025 دا زیادیكردووە.
وتیشی، لە ماوەی سێ ساڵی رابوردوودا 2300 كەس بوونەتە قوربانی و 1800 تاوانبار دەستگیركراون و دەیان تۆڕی بازرگانیكردن بە مرۆڤیان هەڵوەشاندووەتەوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵی 2024 دا لە سەرانسەری جیهاندا 28 ملیۆن كەس بوونەتە قوربانی بازرگانی بە مرۆڤ و بەرێژەی 12% لەچاو 2023 دا بەرزبووەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP