راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە
رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە: بودجەی گشتی دەتوانێت موچە و خزمەتگوزاری و پشتیوانی كەرتی كشتوكاڵ
دابین بكات و كورتهێنانەكەش لەڕێگەی قەرزکردنی ناوخۆیییەوە بەئاسانی دابین دەكرێت.
د.مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران عێراق لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الصباح)ـی رایگەیاند: لەسەر بنەمای سیاسەتی
دولایەنە، بودجەی گشتی هەر سێ ساڵەكەی (2023" 2024 و 2025) كە سیاسەتێکی داراییە
بنیاتنراوە، تیایدا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە (70) دۆلاری ئەمەریكا خەمڵێنراوە
لەگەڵ گریمانەی كورتهێنان كە بڕەكەی بە (64) ترلیۆن دینارە.
وتیشی: بودجەی گشتی عێراق لەتوانایدایە سەرجەم
پێداویستییە سەرەتاییەکانی لە موچەی فەرمانبەران، خانەنشینی، چاودێری کۆمەڵایەتی
دابین بكات، هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە کەمتر لە (150-156)
ترلیۆن دینار و پشتیوانی لە كەرتی کشتوکاڵییش بكات.
رونیكردەوە، بڕی ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی
گشتیدا بە (64) ترلیۆن دینار دیاریكراوە، دەتوانرێت لەڕێگەی قەرزکردنی ناوخۆییەوە
بەشێوەیەكی ئاسان دابین بکرێت بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر سەقامگیری ئابووری هەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP