دیلان غەفوور: راکان جبووری بە پێی ماددەی 340ی سزادانی عیراقی دەستگیراوە
راکان جبووری بەهۆی
گەندەڵییەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت بەپێی یاساش رەنگە تا 7 ساڵ
زیندانی بکرێت.
راکان جبووری پارێزگاری بە
وەکالەتی پێشووی کەرکوک، لە بەغداد بەهۆی بە هەدەردانی سامانی گشتییەوە دەستگیر
کرا، دیلان غەفوور نوێنەری کەرکوک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، هەواڵەکەی بۆ
کەناڵی کەرکوک پشتڕاستکردەوە و وتی، راکان جبووری بە پێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی
عیراقی دەستگیر کراوە.
وتیشی پێشتر سکاڵامان
لەسەر گەندەڵەییەکانی پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکوک کردووە و بە
دواداچوونیشمان بۆ ئەنجامەکەی کردووە.
ماددەی 340ی یاسای سزادانی
عیراقی بۆ ئەو کەسانەیە کە پۆستەکانیان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و بەرژەوەندی
تایبەت و گەندەڵی بەکارهێناوە. بەپێی
ماددەکە کەسی تۆمەتبار تا 7 ساڵ زیندانی دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP