گەیشتنی هێزی ئەمریكا لە سوریاوە بۆ بنكەی عەین ئەسەد رەتدەكرێتەوە

عێراق
12:31 - 2025-04-20

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عیراق گەیشتنی هێزەكانی ئەمەریكا بۆ بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رەتكردەوە.
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی عیراق بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە هاتنی هێزەكانی ئەمەریكا بۆ بنكەی عەین ئەسەد دەكەن دوورن لە راستیەوە، راشیگەیاند، ئەو وێنانەش كە بڵاوكراوەنەتەوە وێنەی كۆنن.
ئەو رەتكردنەوەیە لە كاتێكدیە، كە پێشتر چەن سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوە كردبوو، كە هێزێكی ئەمریكی یەكێك لە بنكەكانیان لە سوریا چۆڵ كردووەو هاتوونوتە عیراق و لە بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار جێگیر بوون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP