دوای ئه‌م بڕیاره‌ی عیراق نرخی سابوونی هاوردەكراو زیادده‌كات

ئابوری
17:43 - 2025-04-09


عیراق رێژەی 20%ی گومرگ دەخاتەسەر سابوونی هاوردەكراو و نرخی خەمڵێنراویش هەمواردەكاتەوە و بۆ هەر تۆنێك  لە 500 هەزار دینارەوە دەكاتە 2 ملیۆن دینار.
 
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆیدا دوێنێ 8-4-2025، بڕیاری دا نرخی خەمڵێنراوی هەر تۆنێك سابوونی رەق لە 500 هەزار دینارەوە بەرزبكاتەوە بۆ 2 ملیۆن دینار، هەروەك بڕیاریشی دا باجی سەپێندراوەی سەر سابوونی هاوردە بۆ ناوخۆی عیراق بەرێژەی 20% بەرز بكاتەوە.

 هۆكاری زیادكردنی باجی سەرسابوونی هاوردەكراو و هەمواری نرخی خەمڵێنراو بۆ یەك تۆن سابوون، پشتیوانیكردنە لە بەرهەمی ناوخۆیی و كەرتی پیشەشازی و ئەو گۆڕانكارییەش بۆ ماوەی 4 ساڵی داهاتووە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقش لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەنوسیدا رایدەگەیەنێت: "ئەو بڕیارە سابوونی هاوردەكراوی سەرجەم وڵاتان بۆ ناوخۆی عیراق دەگرێتەوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP