لە ھەولێر ١٢ بەنزینخانەی تر بەھۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالیتییەکەی سزادران، لەماوهى سێ مانگیشدا ٢٥٤ بەنزیخانە بە ھەمان ھۆکار سزادراون.
راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر رونيكردهوه لەم ھەفتەیەدا لە کۆی پشکنینی ٤٨ وێستگە، لە لایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی ھەولێر، ١٢ بەنزینخانە لە ھەولێر و دەوروبەری بەھۆی دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە ھاووڵاتیان، سزادراون و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
ههروهها راشیگەیاند، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تاوەکو یەکی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون گەیشتووەتە ٢٥٤ بەنزینخانە و لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێرییکردنی بەنزینخانەکانیش، ھەوڵەکانیان چڕترکردووەتەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتی بەنزین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP