دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و کافێ و ڕێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییهكان پابهند دهكات، زمانی کوردی بکەن بە زمانێکی سەرەکی بۆ لیستی پێشکەشکردنی خواردنەکان و تابلۆی ناوی بازرگانی شوێنەکانیان، سهرپێچیكاریش سزا دهدرێت و رهنگه مۆڵهتهكهی لێوهربگرنهوه.
ئەمڕۆ 24 ئاب 2022 دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگهیاند،" بە فەرمانێکی کارگێڕی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و بە واژۆی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەکە، سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و کافێ و ڕێستۆرانت و ئەو شوێنە گەشتیاریانەی خزمەتگوزاری گەشتیارییان تیادا پێشکەش دەکرێت پابەند دەکات بەوەی پێویستە زمانی کوردی بکەن بە زمانێکی سەرەکی بۆ لیستی پێشکەشکردنی خواردنەکان و تابلۆی ناوی بازرگانی شوێنەکانیان، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش تەنها وادەی 15 ڕۆژ دیاری کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پابەند کردنی سەرجەم ئەوشوێنانەی خاوەنی مۆڵەتی گەشتیارین دەبێت زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی و یەکەم، پاشان هەر زمانێکی تری بیانی بنوسرێت.
هاوکات سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنە تایبەتەکانی ڕاسپاردە بۆ بەدواداچون بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە سزای دیاریکراوی سەرپێچی کاران تۆمار دەکرێت کە بە داخستنی شوێنەکە بۆماوەی سێ ڕۆژ دەستپێدەکات، لە ئەگەری دووبارە بونەوە یان زیاتر شوێنەکە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ تا بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنە گەشتیارییەکە کۆتایی دێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP