لەسەر بڕیاری (قوباد تاڵەبانی) و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان له سنورى قهزاى كۆيه، بەگەرخستنەوەى چەند پڕۆژەیەکی ئاودێری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە لێدوانێکی تایبەتدا تاریق حەیدەر قائیمقامی کۆیە بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند لەماوەی رابردودا چەند پڕۆژەیهك و بەنداوێک لە گوندەکانی دەوروبەری سنوری قەزای کۆیە لە ساڵانی رابردو بەهۆی قەیرانی دارایيەوە کارکردن تیاياندا وەستابوو ئەمڕۆ سەردانی پڕۆژەی بەنداوی شەوگێرمیان کرد، کە بە پشتیوانی هەوڵی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەرێوەبەری گشتی بەنداوەکان، جارێكی تر توانرا سێ پرۆژەی بەنداو لە سنوری قەزای کۆیە بڕیار لەسەر وەگهرخستنەوەیان بدرێت، کە ھەریەکە لە بەنداوەکانی (شەوگێر و نازەنین و تاڵەبان)بوون.
قايمقانى كۆيه راشيگهياند: گوژمەی پڕۆژەی بەنداوی شەوگێر، ٥,٦٣٠,٢٧٦,٠٠٠ دینارە، لە بەرواری ٢٠١٤/٣/١٤، بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکە وەستا، کە رێژەی ٤٣٪ ی جێبەجێکرابوو، دوای تەرخانکردنی بودجەی پێویست لە بەرواری ٢٠٢٢/١/١١، پرۆژەکە دەستی بەکارکردن کردەوە، رووبەری کۆکردنەوەی ئاوی باران لە پرۆژەکە ٢٠کم٢ و توانای بەراوکردنی ٤٠٠ دۆنم زەوی ھەیە.
وتیشی: لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن کە ئێستا بەرەو وەرزی هاوین دەرۆن و مەترسی گەورەی وشکە ساڵی لە ئاراداهەیە.
کاروان نازم
کۆیە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP