سبەی لە سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات

ئابوری
17:22 - 2025-06-09


سبەی لە هەرێمی کوردستان بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات و بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانیش ئاشکرای دەکات، تەنیا جوتیارانی سنوری بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگرون و تانجەرۆ دەتوانن گەنمەکانیان بهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەمساڵیش وەک پار پڕۆسەی کڕینی گەنم ناوچە بە ناوچە دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سبەی تەنیا جوتیارانی سنوری هەردوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگرون و تانجەرۆ و عەربەت دەتوانن گەنمەکانیان بهێنن،  جوتیارانی بەشە کشتوکاڵییەکانی دیکە رێگایان پێ نادرێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، راییکردنی مامەڵەکان بۆ هەر بارهەڵگرێک تەنیا شوفێر دەچێتە ژوورەوە و  ئەگەر بۆدی بارهەڵگرەکان بەشێوەیەک بەرز کرابێتەوە ئامێری راکێشان نەگاتە بنی بۆدیەکە، گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.
پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندبوو، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە شارەکانی عێراق کۆتایی دێت و لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP