عێراق لە ریزبەندی یەدەگی زێڕی جیهان پاشەکشە دەکات

ئابوری
16:17 - 2025-06-08


ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ ئاشکرایدەکات، عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین زێڕیان لە جیهاندا هەیە، یەک پلە پاشەکشەی کردووە.
بەپێی نوێترین خشتە کە ئەنجوومەنەکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاویکردووەتەوە، عێراق پلەی 29یەمی لە کۆی 100 وڵاتی نێو خشتەکە گرتووە، لە کاتیکدا پێشتر لە پلەی 28ـی جیهان و پلەی چوارەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە دوای سعودیە، لوبنان و جەزائیرەوە، گرتبوو.
بەپێی خشتەکە، ئەو بڕە زێڕەی عێراق هەیەتی 162.7 تۆنە، کە دەکاتە 12.9٪ـی کۆی گشتیی یەدەگەکانی دیکەی.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەبوونی هەشت هەزار و 133 تۆن لە پێشەنگی لیستی گەورەترین خاوەن زێڕەکانی جیهانە، بەدوایدا ئەڵمانیا دێت بە سێ هەزار و 351 تۆن، پاشان ئیتاڵیا بە دوو هەزار و 451 تۆن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP