ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا ئاشکرایکرد: هه‌نارده‌ی
نەوتی عیراقی بۆ ئه‌مریكا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوتر 21 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا
كه‌میكردوه.
ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند: تێكڕای
هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا له نۆ وڵاتی گه‌وره‌وه
گه‌یشتوه‌ته 5 ملیۆن و 491 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه به‌راورد به هه‌فته‌ی
پێشوتر 309 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق
بۆ ئه‌مریكا به تێكڕا گه‌یشتوه‌ته 214 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه به‌راورد
به هه‌فته‌ی پێشوتر 21 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌میكردوه، كه به تێكڕا گه‌یشتبوه
235 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا ".
ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "گه‌وره‌ترین
داهاتی نه‌وتی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا له كه‌نه‌داوه بوه، به ڕێژه‌ی
سێ ملیۆن و 519 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له دوای ئه‌ویش سعودیه دێت به ڕێژه‌ی
578 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، پاشان بڕازیل به تێكڕای 409 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا،
مه‌كسیك به ڕێژه‌ی 387 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها كۆڵۆمبیا به ڕێژه‌ی
387 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا دێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP