ئیسرائیل: بە هێزێکی تەواوه‌وه‌ له‌ هێرشكردن بۆسه‌ر لوبنان بەردەوام دەبین

جیهان
15:46 - 2025-06-06



دوابەدوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر چەند گەڕەکێکی باشوری بەیروت و باشووری لوبنان، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حکومەتی ئەو وڵاتە.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند:" حکومەتی لوبنان دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لە داماڵینی چەک لە حزبوڵای لوبنان بکات".

راشیگەیاند:" ئەوەی تا ئێستا نەکراوە، ئێمە بە هێزێکی تەواوەوە بەردەوام دەبین لە هێرشکردن، ئەگەر بێت و ئاسایشی ئێمە پارێزراو نەبێت، داواش لە حکومەتی لوبنان دەکات کە دڵنیابێت لە جێبەجێکردنی ئاگربەست لەلایەن سوپاوە".

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریشی دا:" بەبێ ئاسایشی ئیسرائیل ئاشتی و سەقامگیری لە بەیروتدا دروست نابێت".

کاتز  ئاماژەی بەوەدا، ئیسرائیل "بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی یاساکانی ئاگربەست بەبێ هیچ ئیمتیازێک، و رێگە بە هیچ کەسێک نادات هەڕەشە لە شارۆچکەکانی باکورر و هەموو هاووڵاتیانی ئیسرائیل بکات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP