یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، "بەموشەکی هایپەرسۆنیک هێرشمان کردەسەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لەتەلئەبیب".
سەریع دەشڵێت "هێرشەکە بەسەرکەوتویی ئامانجەکەی پێکا، بۆ دوەم ڕۆژیش لەسەریەک توانیمان ڕێگریی لەنیشتنەوەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بکەین، هاوکات هەموو گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەش ڕاگیراون".
ئاماژهى بهوهشكردووە "تاوەکو ئابڵۆقەکانی سەر غەززە بەردەوامبن، ئێمهش لەهێرشی موشەکیو درۆنیی بۆسەر ئیسرائیل بەردەوامدەبین، بەڵێنیشدهدهین هێرشەکانمان فراوانتر بکەین بۆ ئەوەی فشار لەئیسرائیل بکەین گەمارۆکەیان لەسەر ئەو کەرتە هەڵبگرن".
لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، موشەکێکیان خستوهتە خوارەوە کە لەیەمەنەوە هەڵدرابوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP