غەریب ئەحمەد ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق و جێگری
سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و هۆزه‌كان، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون لە ڕەوشی حاجیان،
سەردانی حاجیانی كوردی له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كرد.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، وێڕای پرسین و گوێگرتن بۆ كێشەو
داواكارییه‌كانیان، سڵاوی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی
كوردستانی گەیاندە حاجیانی كورد و تەئكیدیكردەوە كە، وەك نوێنەر و وەك فراكسیۆنی سەوز
لەپەڕلەمانی عێڕاق هەردەم لەخزمەتیاندا دەبن.
هه‌روه‌ك جەختی لەپێویستیی پێشکەشکردنی باشترین
خزمەتگوزاریی بۆ حاجیانی ماڵی خوا کردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP