سەرۆکی ئەمریکا گەشتی ئاسمانیی 12 وڵات بۆ ئەمریکا
قەدەغە دەکات و هۆکارەکەی بۆ پاراستنی بواری ئەمنی دەگێڕێتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا كۆشكی سپی بڵاویکردەوە: دۆناڵد
ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بریارێكی ئیمزا كردووە بۆ قەدەغەی گەشتی هاووڵاتییانی 12 وڵاتی
جیهان بۆ ئەمریكا، کە ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییە.
بەگوێرەی بڕیارە ئمیزاکراوەکەی ترەمپ قەدەغەکردنی گەشت
هەریەک لە وڵاتانی ئەفغانستان، میانمار، چـاد، كۆنگۆ، کینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران،
لیبیا، سۆماڵ، سودان و یەمەن دەگرێتەوەو هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە رێگەیان پێنادرێت
گەشتی ئەمریكا بكەن، هاوكات هاووڵاتیانی وڵاتانی بۆروندی، كوبا، لاوس، سیرالیۆن، تۆگۆ،
توركمانستان و ڤەنزوێلا بەشێوەیەكی سنوردار دەتوانن گەشت بۆ ئەمریكا بكەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە
خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا هەمان بڕیاری دەركرد، بەڵام جۆ بایدن كە بوو بە سەرۆكی
ئەمریكا، هەڵیــوەشاندەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP