داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی
لە رۆژی 31ی5ی2025 تا 6ی6ی2025 بڕی 8 ملیار و 50 ملیۆن و 936 هەزار و 516 دینار
بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ
چاودێریی و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین
و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 8 ملیار و 50 ملیۆن و 936
هەزار و 516 دینار بووە، بەجۆرێك كە %64ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %36ی داهاتەكە
بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد
تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت
سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری
سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com،
بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP