پارێزگاری کەرکوک ده‌ستپێكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی راگه‌یاند

کوردستان
18:17 - 2025-05-25


رێبوار تەها پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای دروێنه‌و به‌بازاڕیكردن، ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی راگه‌یاندو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانشی راسپارد ئاسانكاریی ته‌واو بۆ جوتیاران بكرێت.

ئه‌مڕۆ 25ی ئایاری 2025 پارێزگاری کەرکوک به‌ ئاماده‌بوونی راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی لە سایلۆی کەرکوک ڕاگەیاندو لایەنە پەیوەندیدارەکانشی راسپارد ئاسانکاریی تەواو بۆ جوتیاران بکرێت بۆ سەرکەوتن و مسۆگه‌ركردنی وەرزی بە بازاڕیکردن.

 پارێزگار کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌:" سێ شوێنیان لە پارێزگاکە بۆ وەرگرتنی بەرهمی گەنمی ئەمساڵ دیاریکردوە."

راشیگه‌یاند:" لە ڕێگەی ئەو فۆرمە تایبەتەی کە بۆ جوتیاران ئامادەکراوە دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی کەرکوک بکەن،  ئەو زەویانەشی کە لە پلانی کشتوکاڵیدا نین بەرهەمەکانیان لێ وەردەگیرێت."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP