یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگاكانی سنە، ئورمیە-ئازربایجان و كرمانشا ئیمزا كرا.
لەدووەمین رۆژی سەردانەكەی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنە (پارێزگای كوردستان)، ئەمڕۆ 21-5-2025، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت و پارێزگارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك بەئامادەبوونی سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی پارێزگاكانی هەڵەبجەو كوردستان بەشداریان لەكۆڕبەندی ئابوری و بازرگانی سنە (پارێزگای كوردستان) كرد.
دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی سەرنجەكان لەدرێژەی كۆڕبەندەكەدا یاداشتێكی گرنگی لێكتێگەیشتن لەنێوان پارێزگاری هەڵەبجە و پارێزگارەكانی سنە، ئورمیە ئازربایجان و كرمانشا ئیمزا كرا، یاداشتەكە سەبارەت بەخاڵە سنورییەكان و بواری كلتوری و ئابوری و زانستی و بازرگانی و خوێندن و كشتوكاڵ بوو، كە كاریگەری گرنگ و بنەڕەتی دەبێت لە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و بوژانەوە و كرانەوەی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە لەسەرجەم رووەكانەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP