ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨/٥/٢٠٢٥ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان
لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا.
دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە، باری سەرنج و گوشەنیگا و تێروانینەکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سەبارەت بە دۆخی گشتی سیاسی عیراق و کوردستان و ناوچەکەی بۆ وەفدی میوان خستەروو، رایگەیاند: یەكێتی لەگەل سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەکەیە بەگشتی و عیراق بەتایبەتی، ھاوکات لەگەڵ سەروەری یاسا و پەیرەوکردنی خاڵ و بەند و بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەیی عیراقدایە کە تاکە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاسایی رێکخستنی کاروباری وڵاتە
فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان تەئکیدی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئیران بەگرنگی و بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە عیراق و هەرێمی کوردستان ، هەمیشە خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئابوری و سەربازیە لە ناوچەکەدا ، هاوکات لەگەڵ پەیوەندیەکی بەهێزی نێوان لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەکانی عیراقە بەتایبەتیش پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP