پاشنیوەڕۆی ١٨/٥/٢٠٢٥، هەڤاڵ (رەفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی سلێمانی کردو لەلایەن هەڤاڵ (زیاد جەبار)لێپرسراوی مەڵبەندو و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕەوە بەگەرمی پێشوازی کرا.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، پێشنیارو بۆچونەکانی هەڤاڵانی مەڵبەندی بەسەرنجەوە وەرگرت.
هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا، تیشکی خستەسەر یادی پەنجا ساڵەی یەکێتی کەتەمەنی خەبات و تێکۆشانی دەبێتە نیو سەدەو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی کوردایەتیدا بەقۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە، بەڵام هەمیشە سەوزترو پایەدارانە پێشڕەوی کوردایەتی کوردووە، لەوبارەیەوە وتی: "ئەمساڵ لەیۆبیلی زێڕیندا، یەکێتی بۆ قۆناغێکی تازەی ئەرکەکانی لەناو کوردایەتی و پرۆسەی سیاسی عێراق و ناوچەکەدا هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا خۆی رێکدەخاتەوە".
لەمیانی قسەکانیدا هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بەهەڵبژاردنە پەرلەمانیە چاوەڕوانکراوەکەی عێراق کرد کەبڕیارە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و هەڤاڵانی راسپارد وەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو بەگڕوتینەوە ئەرکەکان جێبەجێبکەن، وتی:"بەهیمەتی هەموو لایەک یەکێتی ئەم وێستگە دیموکراسیەش بەسەرکەوتویی تێدەپەڕێنێت".
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP