ئیدارەی کەرکوک کۆبونەوەیەکی لیژنەی پەروەردەی بۆ هەڵسەنگاندنی ژمارەی مامۆستایانی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا .
لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و بە سەرپەرشتی ڕاوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری پەروەردە دکتۆر فەلاح عەزی لیژنەی پەروەردەی تایبەت کە ئەرکی هەڵسەنگاندنی ژمارەی مامۆستایانی خۆبەخش و مامۆستایانی گرێبەست و پاسەوانانی خۆبەخشە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنە لەسەرجەم قەزا و ناحییەکانی پارێزگای کەرکوک ئەم لیژنانە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەکارەکانیان دەکەن و بەشێوەیەکی ورد و بێلایەنانە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکە پێشکەش دەکەن بەگوێرەی ئەو پەیڕەو و ڕێنماییانەی کە مافی هەمووان گەرەنتی دەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP