سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان, باسی لەوە کرد، لە ئەمڕۆوە دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن .
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردوە، قسەیان لەگەڵ سەوسەن خزەیر خەڵەف، بەرێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق بەوەکالەت کردووە، دەڵێت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران, راسپاردوون لە دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی عیراق, راستەوخۆ دەست بە رێککارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستانیش بکرێت.
هاوکات، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکەن، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP