مانگی داهاتوو پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

کوردستان
21:39 - 2025-05-18

وەزارەتی بازرگانی عیراق, بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیاران وەرگرتووە, وا بریارە مانگی داهاتوو وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکات.

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە، رایگەیاند ، لیژنەیەکی ناوەندی بۆ بازاڕکردن پێکهێنراوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ .

هاوکات، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مانگی داهاتوو سایلۆکان ئامادە دەکرێن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP