رفعەت عەبدوڵا بۆ کۆمکاری زیندانیانی سیاسی (ی.ن.ک)
*مێژوو شاهیدە هەر یەکێکتان داستانێکی گەورەتان هەیە لەخۆڕاگری
*لەرۆژە سەختەکاندا بوونە نمونەی باڵای تێکۆشان
لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، یەکشەممە ٢٠٢٥/٥/١٨ هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی کۆمکاری زیندانیەسیاسیەکان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی (ی.ن.ک) کردو کاروو چالاکی رێکخراوەکەیان و خزمەتەکانیان بەهەڤاڵانی زیندانی سیاسی بەپێزانینەوە هەڵسەنگاند.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ تێکۆشان و خەباتی سەختی زیندانیانی سیاسی کردو رایگەیاند بەخۆڕاگریتان لەرۆژە سەختەکاندا لەزیندانەکانی بەعسدا بوونە نمونەی باڵای تێکۆشان.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەکرد مێژوو شاهیدە هەر یەکێکتان داستانێکی گەورەتان هەیە لەخۆڕاگری و گیانبازیدا، تۆمارێکی پرشنگدارتان بۆ خۆتان و یەکێتی و کوردایەتی نوسیوەتەوەو وەک یەکێتی جێگای شانازیمانن.
هەڤاڵانی کۆمکاری زیندانیە سیاسیەکان جەختیان کردەووە وەک چۆن لەرابردوودا خۆڕاگرانە لەزیندانەکاندا نمونەی باڵا بوون، بۆ ئەرکەکانی ئایندەی یەکێتی کەمتەرخەمی ناکەن.
*نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی(ی.ن.ک)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP