قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاڵۆگۆڕی بیروڕا و فێربوون لە ئەزمونە سەرکەوتووەکانی وڵاتانی دیکە و دەرگاش بەڕووی بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان دەکاتەوە.
جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سهبارهت به گرنگیی كۆڕبهندیی نێودهوڵهتیی دێلفی ئاماژهی بۆئهوهكرد:"بەڕێوەچوونی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی کە یەکێکە لە گرنگترین کۆڕبەندە ئابورییەکانی جیهان ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی لەم ناوچە ئاڵۆزو پڕ تەنگەژەیەدا، لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی زەمینەیەکی لەبار هەیە تا لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک ناوەندێکی گرنگ و بەهێزی ئابوری لە عێراق و ناوچەکەدا بدرەوشێتەوە."
راشیگهیاند:"حکومەت و کەرتی تایبەت پێکەوە هەماهەنگن و ئیرادەیەکی بەهێزیش هەیە تا بەکارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەنگاوی گەورە بنێین بەرەو گەشەپێدانی هاوسەنگ و بەردەوام. بۆ ئەم مەبەستەش کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاڵۆگۆڕی بیروڕا و فێربوون لە ئەزمونە سەرکەوتووەکانی وڵاتانی دیکە و دەرگاش بەڕووی بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان دەکاتەوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP