ئاسۆ مامەند پێشوازیی لە لێپرسراو و هەڤاڵانی مەڵبەندی گەرمیان دەکات

کوردستان
15:51 - 2025-05-18


رۆژی یەک شەممە ١٨-٥-٢٠٢٥ هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی پێشوازیی لە هەڤاڵ سالار محمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند کرد.

لەو دیدارەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی، رێکخراوەیی، و خزمەتگوزاریی سنووری مەڵبەندی گەرمیان کرا، لەو رووەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ستایشی کار و چالاکییەکانی هەڤاڵانی مەڵبەندی گەرمیانی کرد کە بە گوڕوتینەوە هەوڵی سەرخستنی سیاسەت و کار و بەرنامەکانیی یەکێتیی دەدەن لە سنووری مەڵبەندە تێکۆشەرەکەیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP