سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیاو سەرۆکی پارتی ئایندە سەردانی کەرکوک دەکات

کوردستان
14:04 - 2025-05-18


ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا بەسەردانێک گەیشتە شاری کەرکوک و لە فرۆکەخانەی کەرکوک، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشوازی لێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی کەرکوک، ئامانج لەهاتنەکەی داوود ئۆغڵۆ لە فرۆخانەکانەی کەرکوکەوە بۆ بەشداریکردنە لە كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی- کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كۆڕبەندەكە پلاتفۆڕمێكی نوێی جیهانییە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە بۆ یەكەمین جارە لەشاری سلێمانی  و بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەحمەد داوود ئۆغڵو لە ساڵی 2009ەوە تا 2014 وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە، لە 2014 تا 2016 سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە ، ئێستاش سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیایە.
ئەمە دووەمین سەردانی ئەحمەد داود ئۆغڵووە بۆ شاری کەرکوک، پێشتر لە ساڵی 2012، داود ئۆغڵو کە ئەوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی لەناکاو گەیشتە کەرکوک .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP