هەپەگە: سوپای تورکیا 1084 جار هێرشیکردۆتە سەر هێزەکانمان

کوردستان
21:28 - 2025-05-02

(هەپەگە) ئاشکرای دەکات: سوپای تورکیا زیاتر لە 1000جار بە چەکی قورس و  تۆپ و موشەکهاوێژ بۆردوومانی کردون.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: ٢٩ی نیسان و ١ی ئایار،  هەرێمی شەهید دەلیلی سێ جار بە چەکی قەدەغەکراو لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆردوومان کراوە.

ئاماژەش بەوەدەکات: هەر لەمانگی نیساندا لە هەرێمی شەهید دەلیل پێنج جار بە فرۆکەی جەنگی تورکیا ناوچەکەی بۆردوومانکراوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکرایشیدەکات:لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانەوە و تا ئێستا سوپای تورکیا ١٠٨٤ جار بە چەکی قورس تۆپ و موشەکهاوێژ سنوری هێزەکانیانی بەچڕی بۆردوومانکراوە.

هێرشەکانی تورکیا لەکاتێکدایە، تورکیا بانگەشەی پڕۆسەی ئاشتی دەکات بەڵام بنکەکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر کردوە، بەگوێرەی راپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی بەریتانی ، تورکیا 136 بنكەی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان هەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP