هێزى کۆماندۆى کوردستان لە گەرمیان کۆتایی بە ئاسەوارى تیرۆرستان هێنا

کوردستان
10:20 - 2025-04-29


هێزی كۆماندۆی كوردستان لە رێگەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنەوە، كۆتایی بە ئاسەواری تیرۆرستانی داعش و شانە نوستووەكانیان لە سنوری گەرمیان هێنا.
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و بە هەماهەنگی فڕۆكە و هێزەكانی هاوپەیمانان، زنجیریەك ئۆپراسیۆنی لە ناوچەی تاوێركەوە و سنوری گوندی لەك لە سنوری گەرمیان ئەنجام دا.
تیرۆرستان ناو بە ناو لە ناوچەكانی سنوری پەڵكانە و تاوێركەوە و زنانە، مۆڵگە و حەشارگەكانیان رێكدەخەنەوە، لەو چوارچێوەیەدا هێزەكانی كۆماندۆ سنورەكەیان كێوماڵ كرد و چەند حەشارگە و ئەشكەوتێكیان تەقاندەوە و دەستیشیان گرت بەسەر چەند گوللە هاوەنێك و لاپتۆپێك و كەلوپەلی دیكەی پەیوەندیكردندا.
هاوكات فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ، هێزەكانی كۆماندۆی راسپارد بەردەوام بن لەسەر ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP