سەعدی ئەحمەد پیرە : یەكێتی خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسیانەی کێشە سیاسییەکانە

کوردستان
13:26 - 2025-04-28

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨/٤/٢٠٢٥ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە هەولێر پێشوازیكرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان 

لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا و كونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئیران ڕایگەیاند:"كۆماری ئیسلامی ئیران بە بایەخ و گرنگییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە بارودۆخی سیاسی عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئاشتی و بەرە‌و پێشچوونی پروسەی سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانی زیاتر و بەھێزترکردنی دیموکراسی لە ناوچەکەدا" .
 
سەعدی ئەحمەد پیرە،تەئکیدیکردەوە کە یەكێتی خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسیانەی کێشە سیاسییەکانە لەسەر بنەمای بەند و بڕگەکانی دەستوری هەمیشەیی عیراق لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانە و لەیەکتر گەیشتن بە ئاراستەی چارەسەری گونجاو کە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەقامگیری بۆ گەلانی عیراق".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP