بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهای دینار
بەرامبەر دۆلار لە داهاتوودا باشتر دەبێت.
عەمار حەمەد خەلەف،
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاندووە، هۆکاری باشبوونی
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی ناوخۆییدا بۆ ئەو سیاسەتە ناوەندییەی پەیڕەو
کراوە دەگەڕێتەوە.
بەوتەی جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی باشبوونی بەهای دینار
بوونی یەدەگێکی گەورەی داراییە کە نزیکەی 110 ملیار دۆلارە و پێشبینی دەکرێت لە
داهاتوودا بەهای دینار باشتریش بێت.
عەمار حەمەد خەلەف، جەختی لەوەکردەوە، بانکی
ناوەندی کاردەکات بۆ ئەوەی دراوی نیشتمانی بەهێزتربێت، ئەوەیش بە پشتبەستن بە
سیاسەتی گونجاو و توانای دارایی و پێویستییەکانی بازاڕی نیشتمانی.
لە چەند هەفتەی رابردوودا
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەزبووەتەوە، ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی
145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP