ئەمڕۆ لە دووکان سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور
بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی کۆدەبنەوە، گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت
و بەتایبەت دابەشکردن پۆستەکان دەکەن.
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی (ی.ن.ک) بە
سایتى ڕەسمى یەکێتى راگەیاندبوو: بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور
بارزانی لە ئاستی باڵا (ی.ن.ک) و پارتی
دیموکراتى کوردستان لە هاوینەهەواری دوکان کۆدەبنەوە.
هەرلەبارەی
کۆبونەوەی لوتکەی ئەمڕۆوە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاندووە، لە کۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەست بە
پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلابکرێتەوە.
مانگی تشرینی یەکەمی پار، هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان بەڕێوەچوو، لەوکاتەوە وەفدی دانووستانکاری یەکێتی و پارتی چەند
کۆبوونەوەیەکیان کردووە و لەسەر شێوازی حکومڕانی رێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا
رێککەوتنە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، بڕیارە ئەمڕۆ ئەوەش تاوتوێ بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP