له ھه‌رێمی كوردستان له 68% ی ده‌نگده‌ران تۆماری
بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان نوێ كردووه‌ته‌وه و له ھه‌ولێر و دھۆكیش 6 حزبی نوێ ناوی
خۆیان بۆ ھه‌ڵبژاردن تۆماركردووه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق
له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه،
حسێن ره‌قیب حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ھه‌رێم له كۆمیسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردسات نیوزی راگه‌یاند، له ھه‌رێمی
كوردستان له 68% ده‌نگده‌ران كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان نوێ كردۆته‌وه، له‌و
رێژه‌یه‌ش له سلێمانی 68 % و له ھه‌ولێر 63% و له دھۆك 73%ی ده‌نگده‌ران كارته‌كانیان
نوێ كردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، له پارێزگای ھه‌ولێر پێنج حزبی
نوێ بۆ به‌شداری له ھه‌ڵبژاردن ناویان تۆماركردوه، له دھۆكیش حزبی نیشتمانی
ئاشوری ناوی تۆماركردوه، به‌ڵام له سلێمانی ھیچ حزبێكی نوێ ناوی تۆمار نه‌كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
ھه‌ڵبژاردنه‌كان، له سلێمانی ملیۆنێك و ٣٦١ ھه‌زار و ٩٧١ كه‌س مافی ده‌نگدانیان
ھه‌یه له‌و ژماره‌یه‌ش ملیۆنێك و ٣٦١ ھه‌زار و ٩٧١ كه‌س كاتی بایۆمه‌ترییان نوێ
كردووه‌ته‌وه، له ھه‌ولێر ملیۆنێك و ٢٢٢ ھه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی ھه‌یه و
٧٤١ ھه‌زارو ٣٥٣ كه‌س بایۆمه‌ترییان نوێكردووه‌ته‌وه، له دھۆكیش ٨٢٧ ھه‌زار و
٦٥٨ كه‌س مافی ده‌نگدانیان ھه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش ٥٨٣ ھه‌زار و ٢١٦ كه‌س بایۆمه‌ترییان
نوێ كردۆته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP