ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیدا لەسەر لە یەکترتێگەیشتنی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ

کوردستان
12:44 - 2025-07-16

ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕەزامەندیدا لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان 


ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان  له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە توندترین شێوە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم شەرمەزار کرد کە زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندوە


ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان: ئامانجی ئەو هێرشانە لێدانە لە ژێرخانی ئابوریی و وزەی هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی لەبارەی تەوەر و بابەتی کۆبونەوەکە کرد کە تایبەت بو بە تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کرد و بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ ، موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە