ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای 14 ساڵ جه‌نگ، كاتی ئه‌وه هاتووه خوێنڕشتن رابگیرێت و سوریاش به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه پێشناكه‌وێت.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له ئه‌ژماری تایبه‌ته‌ی خۆی له پلاتفۆڕمی (x) رایگه‌یاندووه:" له گه‌له‌كه‌مان له (سوه‌یدا)وه په‌یاممان پێده‌گات، رێڕه‌وی ده‌ربازبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی دابینبكه‌ین و ئه‌و هێرشانه‌ش رابگرین كه به ئامانجیان ده‌گرن."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه: "كوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و به‌های سووریایه‌كانه‌و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و شه‌ڕانگێزییانه رابگیرێن و ده‌ستبه‌جێش لێپرسینه‌وه بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرس له‌و روداووانه".
ژه‌نراڵ عه‌بدی باسی له‌وه‌شكردووه كه، "دوای 14 ساڵ جه‌نگ، كاتی ئه‌وه هاتووه خوێنڕشتن رابگیرێت، سوریاش به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه پێشناكه‌وێت، به‌ڵكو به گفتوگۆ و عه‌قڵ سه‌رده‌كه‌وێت".
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت، "پرسی گه‌لی دروزمان پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ده‌بێت له رێگه‌ی ده‌ستوورو له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP