ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه 16ی ته‌مووزی 2025، ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یەدەگ كۆبووه‌وه كه ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده دێرینه‌كانی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی یه‌ده‌ك، باسی له‌رۆڵی گرنگیی فه‌رمانده‌كانی هێزی یەدەگ كرد، كه به‌رده‌وام نه‌خشی به‌رچاویان هه‌بووه له‌پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ربازێكی ئاماده‌بوون بۆ داكۆكیكردن له خاك و سه‌روه‌ری هه‌رێم. پاشان ستایشی رۆڵی دیاری شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای كرد له‌پشتیوانیكردنی فه‌رمانده‌یی هێزی یەدەگ.
دواتر ئاسۆ مامه‌ند، خه‌باتی بێوچانی ئه‌ندامانی هێزی یەدەگی به‌رزنرخاندو پێی راگه‌یاندن: "ئێوه له هه‌موو كه‌سێك زیاتر خاوه‌نی قوربانی و تێكۆشانی میلله‌ته‌كه‌مانن و دڵسۆزی ده‌ستكه‌وته‌كانن"، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر دواپێشهاته سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، كه به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌یدات كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌رانه‌یان هه‌بێت و كۆتایی به مه‌ینه‌تییه‌كانی مووچه‌خۆران بهێنێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌ركرده‌ی دێرینی یه‌كێتی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، دواتر ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هێزی یەدەگ پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان خسته‌ڕ‌وو و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP