وابڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهات و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی
کێشەی مووچە خۆرانی هەرێم کۆببێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان شەوى ڕابردوو سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی
عیراق و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێم کۆبووەوە.
سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ بەغدا دوای کۆبوونەوەی
دوێنێی یەکێتی و پارتی دێت.
هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ
بەدەستهێنانی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP