بە گوێرەی بەدواداچوونێک، لەم مانگەدا تائەم ساتە، چواردە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر باشووری کوردستان. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێرشەکان سهقامگيرى و وهبهرهێنانى نێوخۆیی دهخەنە مهترسييهوه.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکان، سێ هێرش، بە چوار درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کراون، سلێمانی بە پێنج درۆن، چوار هێرش کراون، لە دهۆک دوو هێرشی درۆنی کراوە و لە کەرکووکیش سێ هێرش هەبووە، دووانیان درۆن و ئەوی دیکەش بە مووشەک بووە.
دوایین هێرش بەیانی ئەمڕۆ بوو، کە کرایە سەر کێڵگەى نەوتى دى ئێن ئۆ لەتاوکێى سنورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ و کێڵگەى نەوتى هاند ئۆیڵى ئەمریکى لە باعەدرێى سنورى شێخان.
لەبارەی هێرشەکانەوە، رۆژی سێشەممە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "به تووندى سهركۆنهى ئهو هێرشانه دهكهين كه به درۆن دهكرێنه سهر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له ههرێمى كوردستان و لهو چوارچێوهيهدا دوێنێ و ئهمڕۆ كێڵگهى نهوتييان له ناوچهكانى خورمهڵه و سهرسنگ به ئامانج گرتووه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی ئاماژەی بەوە کردووە: "پێویستە حكومهتى فيدراڵى عێراق ههموو رێكارێكى بهپهله و پێويست بگرێتەبهر بۆ رێگهگرتن لهو هێرشانه و دۆزينهوهى هێرشبهران و سزادانيان. ئهو هێرشانه سهقامگيرى و سهروهريى وڵات و وهبهرهێنانى نێوخۆيى و بيانى دهخهنه مهترسييهوە".
هێرشەکانی سنووری هەولێر
لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ، سێ هێرش کراوەتە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و تێیدا چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێندراوە.
- 14ـی تەممووز، بە دوو درۆن کێڵگە نەوتی خوورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کرایە ئامانج. "هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە".
هەر 14ـی تەممووز، دژە تیرۆری رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراو خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی نەبوو".
بەرەبەیانی 03ـی تەممووز، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.
هێرشەکانی سنووری سلێمانی
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە سنووری سلێمانی چوار هێرش بە درۆن کراون.
هێرشەکانی سنووری سلێمانی بەمشێوەیە بووە:
- 15ـی تەممووز، بە درۆن هێرش کرایە سەر سنووری ناحیەی تەکیە لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.
- شەوی 10ـی تەممووز، درۆنێک لە نزیک بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی 70 لە شاری سلێمانی خرایە خوارەوە.
- 03ـی تەممووز، درۆنێک لە سنووری قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان کەوتە خوارەوە.
- 01ـی تەممووز، لە سلێمانی دوو درۆن خرانە خوارەوە. دوای رووداوەکە ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەی راگەیاند: "یەکێکیان لە سنووری تاسڵوجە بوو و ئەوەی دیکەش لە دەرەوەی بارەگەی هێزەکانی یەکەی 70."
هێرشەکانی سنووری دهۆک
لە 15 رۆژی رابردوودا، دوو جار هێرشکراوەتە سەر سنووری پارێزگای دهۆک و بەمشێوەیە بووە:
- 15ـی تەممووز بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەهۆیەوە کۆمپانیای HKN ـی ئەمریکی کە لە کێڵگەکەدا کار دەکەن بەرهەمهێنانی نەوتیان راگرت.
- 01ـی تەممووز، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کامپی دەرکار لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتە خوارەوە.
هێرشەکانی سنووری کەرکووک
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، لە سنووری کەرکووک سێ هێرش کراون، دووانیان بە درۆن بووە و ئەوی دیکەش مووشەک.
- 11ـی تەممووز، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای کەرکووک تێکشکێندرا.
- 03ـی تەمموز، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گەڕەکی بەدر لە شاری کەرکووک نزیک لە شەقامی فڕۆکەخانەی شارەکە کەوتە خوارەوە.
- 01ـی تەمموز، سێ مووشەک لە کەرکووک کەوتنە خوارەوە، دوو لە مووشەکەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکووک و ئەوەی دیکەش لە گەڕەکێکی شارەکە کەوتە خوارەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP