جێگری سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ بۆردی ڕێکخراوەکان و لێپرسراوی ناوەندەکان کۆبوەوە

کوردستان
17:04 - 2025-07-12

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بۆردی ڕێکخراوەکان و لێپرسراوی ناوەندەکان کۆبوەوەو ئەرکە سەرەکییەکانی ئەمڕۆی خەباتی ڕێکخراوەیی لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە بڕیار لێدراوەکاندا ڕونکردەوەو ڕایگەیاند گۆڕانکارییەکان سەنگ و قورسایی دەگەڕێننەوە بۆ سەرجەم ئۆرگانەکان.
لەکۆبونەوەکەدا کەهەڤاڵ (فریال عەبدوڵا) ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) ئامادەی بوو، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، کارو چالاکیەکانی سەرجەم ناوەندەکان و ڕۆڵی هەڤاڵانی لەبۆردی ڕێکخراوەکان بەباش هەڵسەنگاندو باسی لەبەرنامەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانە جیاوازەکانی یەکێتی و نوێبونەوەی حزب و گونجان لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆدا کرد.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یەکێتی هەمیشە لەگەڵ گۆڕاوو پێدراوە نوێێەکانی سەردەمدا خۆی گونجاندوەو لەوبارەیەوە وتی:"گۆڕانکارییە خێراکان ئاماژەی ئەوەن دەبێت بەزووترین کات خۆمان کۆبکەینەوە هەتا لەئایندەی کاری ڕێکخراوەیی و هەڵمەتی گەشەپێدان و کەمپینی داهاتوو دوانەکەوین".
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا باسی لەوەکرد بۆردی ڕێکخراوەکان بایەخێکی گرنگی هەیە بۆ یەکێتی و چۆنیەتی بەستنەوەو قوڵترکردنەوەی خەباتی ڕێکخراوەیی بەخزمەتی گشتیەوە بۆ زامنکردنی بەردەوامی سەرکەوتنەکانمان ئەرکێکی هەنوکەییە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP