سەرۆکایەتی کۆماری عیراق: چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی مێژوویی گرنگە

کوردستان
21:28 - 2025-07-12

سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پێشوازی له دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکات و لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنیت: پێشوازی له دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، که هەنگاوێکی گرنگی مێژووییەو رێگە خۆشدەکات بۆ کۆتاییهێنان بەململانێی چەکداری و پێشێلکارییه ئەمنییەکان، که دەیان ساڵه چەندین هاوڵاتی تێدا بوون بە قوربانی و دەرگا بۆ داهاتوو دەکاتەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی لە ناوچەکەدا".
سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی خستەڕوو: "داوای پابەندبوونی تەواو دەکات، بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی مافە رەواکانی هەموو لایەنەکان".
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم هەنگاوە کارێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا و رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و تورکیا لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش بۆ سەروەری و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی هەردوو گەلی دۆست.
سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆشی بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوه راگەیاندوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP