بەپێی راپۆرتێک لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە کۆی 15 گەرمترین شاری جیهان 11 شاریان لە عێراق بوون.
بەپێی راپۆرتەکە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەسرە گەرمترین شاری جیهان بووە و پلەی گەرمی تێیدا گەیشتووەتە سەرووی ٤٩ پلەی سیلیزی.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، شارەکانی ناسریە، عەممارە و خانەقین پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان لە گەرمترین شارەکانی جیهان گرتووە.
نەجەف، بەدرە، کوت، کەربەلا و ریفاعیش پلەکانی دیکەی گەرمترین شارەکانی جیهانیان گرتووە .
ئەمەش لەکاتێکدایە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما دەکات، و دەڵێت: سبەی لە سێ پارێزگای عێراق پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی کە نیوەی پلەی کوڵانە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP