دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه به‌رده‌وامیی هه‌یه و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانیش ده‌ڵێت:" جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر به‌شه‌خۆراكی مانگانه نابێت، چونكه هیچ خۆراكێكی مانگانه له وڵاتی ئێرانه‌وه بۆ عیراق نایه‌ت".
كامه‌ران فه‌تاح به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگه‌یاند: " به‌رده‌وامین له‌دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌و هه‌رچه‌نده به‌راوورد به مانگی رابردووی به‌شه خۆراك ته‌نها روونی زه‌یت كه‌میكردوه، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕێك رۆن گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین زه‌یتی زیاترمان بۆ بێت".
كامه‌ران فه‌تاح ده‌ڵێت :" جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هاورده‌یه‌كی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له ئێرانه‌وه نایه‌ت"
به‌ڕ‌ێوبه‌ری خۆراكی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ‌وو: "له ئێستادا له هه‌موو به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی وه‌ك (برنج، شه‌كر، دۆشاو، نیسك و نۆك) دابه‌شده‌كرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا نییه".
بڕ‌یاره ساڵانه وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق 10 به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیانیدا دابه‌شبكات، هه‌رچه‌نده تائێستا كه مانگی حوزه‌یرانه ته‌نها سێ به‌شی مانگانه‌ی دابه‌شكردوه، به‌ڵام دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP