جەنگ هەمیشە ماڵوێرانى و کاریگەرى
قوڵى دەرونى جێدەهێڵێت و هەموو جوانیەکانى ژیان لەگەڵ خۆى ڕادەماڵێت ، ئەوە تا
بەهۆى موشەک بارانى نێوان ( ئێران و ئیسرائیل ) ، مەهدى تارمى ئێرانى و ئەستێرەى
دیارى تۆپى پێى یانەى ئینتەرمیلان لە وڵاتەکەى گیرى خواردوەو نەیتوانیوە لەگەڵ
تیمى یانەکەى گەشتى ئەمریکا بکات بۆ یارییەکانى جامى جیهانى یانەکان ، رۆژنامەى
مارکا لەو بارەیەوە بابەتێکى بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە مەهدى تارمى
بەهۆى موشەک بارانکردنى هەردوو وڵاتەوە گیرى خواردوەو نەیتوانى گەشتى ئەمریکا بکات
، هۆکارەکەشى بۆ ئەو بارگرژیانە گەڕاندۆتەوە کە لە ئێستادا وڵاتەکەی پێدا
تێپەڕدەبێت .
ئینتەرمیلان لە چەند سەعاتى داهاتوودا
گەشتى ئەمریکا دەکات بۆ بەشدارى کردن لە یارییەکانى جامى جیهانى یانەکان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP