ئەمریکا ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا کەمدەکاتەوە

عێراق
09:42 - 2025-06-12


بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، لێپرسراوانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئامادەكاری بۆ کەمکردنەوەی ستافی باڵیۆزخانەکەیان دەکەن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئەمریكی و عیراقییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئامادەكاری بۆ چۆڵكردنی دەكات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، بەپێی قسەی کارمەندێکی ئەمنی عیراق و سەرچاوەیەکی ئەمەریکی کە دوێنێ  بە رۆیتەرزیان وتووە، مەترسییە ئەمنیەکان زیادیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ژمارەی کارمەندە ناپێویستەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام ئاماژەی بە" چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە" نەکردووە، بەڵکو هۆکارەکەی بۆ مەترسییە ئەمنییەکان گێڕاوەتەوە.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراقی راگه‌یاندووە:" ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به‌ رێكاره‌كانی بوونی ئه‌مریكا له‌چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌یه‌ و ته‌نها په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ عیراقه‌وه‌، هیچ ئاماژه‌ و مه‌ترسییه‌كی ئه‌منی له‌لایه‌نی عیراقییه‌وه‌ به‌دینه‌كراوه‌ تا پێویست به‌ چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌ بكات".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP